تشرینی یه‌که‌م 27, 2020 22:08 Asia/Tehran
  • ئێران ھێرشی تیرۆریستی لە پاکستانی ئیدانە کرد

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ھێرشی تیرۆریستی بۆ سەر قوتابخانەیەکی لە پیشاوەری پاکستان کە کوژران و بریندار بوونی کۆمەڵێک لە شارومەندانی پاکستانیی لێ کەوتەوە، ئیدانە کرد.

«سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە ھێرشی تیرۆریستی بۆ سەر قوتابخانەیەک لە پیشاوەری پاکستان، وتی: قەڵاچۆی کەسانی بێ دەرەتان لەوانە منداڵانی بێ تاوان، دەربڕی پابەند نەبوونی ھۆکارانی وەھا تاوانگەلێکی تیرۆریستی بە ھەرچەشنە بنەمایەکی ئاکاری و مرۆڤییە.

خەتیب زادە کرداری مەبەستمەندی تیرۆریستیی لە ھێندێک لە وڵاتانی دراوسێی لە متوەی حەوتەکانی ڕابردوو لە چوارچێوەی پیلانێکی نەگریس بەمەبەستی پەرە پێ دانی ناکۆکییئەتنیکی و ئایینی لە ناوچەکەدا لێک دایەوەو وتیشی: خەباتی دژی ئەم چەشنە ھەنگاوانە پێویستی بە لەسەر ھەست بوون، یەک ھێزمەندکردن و یەکانگیرکردنی ھەوڵەکان و تێکۆشانی ھەمەلایەنەی تەواوی دەوڵەتەکانە.

لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە فوتابخانەی ئایینیی شاری پیشاوەر، ناوەندی ئیالەتی «خەیبەر پەختوانخوا»ی باکووری ڕۆژئاوای پاکستان لانیکەم حەوت کەس کوژران و حەفتاکەسی دیکەش بریندار بوون.

سەرپەیڤ