تشرینی یه‌که‌م 28, 2020 13:40 Asia/Tehran
  • عەراقچی: ئێران بۆ چەسپاندنی ئاشتی لە ناوچەکەدا ھەوڵ دەدات

«سەیید عەبباس عەراقچی» یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی، شەوی چوارشەممە ھەربەدەم گەییشتنی بە باکوی پێتەختی ئازەربایجان، وێڕای ئاماژە کردن بە دەستپێشخەرییەکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بارەی چارەسەریی کێشەی قەرەباغ وتی: تاران بۆ چەسپاندنی ئاشتی لە ناوچەکە ھەوڵ دەدات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «عەراقچی» بە دەربڕینی ئەمەی کە گەشتەکەی بۆ «باکو» لە چوارچێوەی گەشتێکی دەورەیی بۆ ئەو وڵاتانەی ناوچەکەیە کە لە کۆتایی ھێنان بە پێکدادانەکانی ئەم دواییەی کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیا دەتوانن شوێن دانەر بن، وتیشی: ئامانجی سەرەکیی گەشتەکەی خستنەڕووی دەستپێشخەرییەکەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە بۆ چارەسەریی ئەم کێشەیەو دامەزرانی ئاشتییەکی پاوەجێ لەنێوان دوو وڵاتی ئەرمینیاو کۆماری ئازەربایجان و بەگشتی ناوچەکە.

ناردراوی تایبەتیی سەرۆک کۆماری ئێران، باسی کۆتایی ھاتن بە داگیرکرانی سەرزەوییەکانی ئازەربایجانی وەک فەکتەرێکی گرینگی دەستپێشخەرییەکەی ئێران ڕاگەیاندو وتیشی: پارێزرانی مافی کەمینەکان و مافی مرۆڤ ئەستونێکی دیکەی دەستپێشخەرییەکەی ئێرانە بۆ کۆتایی ھێنان بە کێشەی قەرەباغ.

دیدار لەگەڵ «شاھین موستەفا ئۆف» یاریدەری سەرۆک وەزیران، «جەیھون بایرامۆف» وەزیری دەرەوە، «حیکمەت حاجی ئۆف» ھارزیکاری سەرۆک کۆمار و کاربەدەستانی دیکەی ئازەربایجان لەو بەرنامەنەی دیکەی گەشتەکەی «عەراقچی» بۆ باکوو دێنە ئەژمار.

«عەراقچی» دوای دیداروتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی ئازەربایجان سەردانی مۆسکۆو یەریڤان و ئینجا ئانکاراش دەکات ھەتا دەستپێشخەرییەکەی ئێران بۆ چارەسەریی کێشەی قەرەباغ ڕوون کاتەوە.

سەرپەیڤ