تشرینی یه‌که‌م 28, 2020 13:54 Asia/Tehran
  • ئیدانەکرانی وتەکانی سوکایەتی کارانەی «مەکرۆن» لە لایەن کەمینە ئایینییەکانی مەجلیسی ئێرانەوە

نوێنەرانی کەمینە ئایینییەکانی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وتەکانی سوکایەتی کارانەی سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە مەڕ داکۆکی کردن لە کردەوە کرێتەکەی بڵاوکراوەی «شارلی ئەبدۆ» سەبارەت بە سوکایەتیکردن بە کەسایەتیی پیرۆزی پێغەمبەری ئیسلام(ص)یان ئیدانە کرد.

نوێنەرانی کەمینە ئایینییەکانی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە بەیاننامەیەک دا وێرای ئاماژە کردن بە وتەکانی نابەرپرسانەو سوکایەتکارانەی «ئێمانۆئێل مەکرۆن»ی سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە بارەی کەسایەتیی پیرۆزی پێغەمبەری ئیسلامەوە، جەختیان کرد: مەکرۆن بە بیانووی ئازادیی ڕادەربڕین، بەرەڵڵایی ڕادەربڕین و دەمھەراشییەک برەو پێ دەدات کە توندوتیژیی کلتووری و سیاسیی لێ دتەکەوێتەوە.

نوێنەرانی کەمینە ئایینییەکانی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وێڕای ئیدانەکردنی وەھا ھەڵس و کەوتێک، داوایان لە کاربەدەستانی وڵاتانی ڕۆژئاوا کرد کە ئەگەر خوازیاری ھاوژینی و ئاشتیی نێوان ئایین و کلتوورەکانن پیداچوونەوەیەکی بنەڕەتییان بە ڕوانگەو باوەڕە ھەڵەکانیاندا ھەبێت. 

سەرپەیڤ