تشرینی یه‌که‌م 28, 2020 20:00 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی حەوتەی وەحدەت و یەکگرتن و پیرۆزبایی ساڵگەڕی لەدایک بوونی پێغەمبەری ئیسلام(ص)

سبەینێ پێنج شەممە دوانزەی ڕەبیعولئەووەڵی ١٤٤٢ی کۆچیی مانگی، ڕێککەوت لەگەڵ ٢٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٠، بە پێی ڕیوایەتێک ساڵگەڕی لە دایک بوونی حەزرەتی موحەممەدی موستەفا(ص) پێغەمبەری خۆشەویستی ئیسلام و دەستپێکی حەوتەی وەحدەت و یەکگرتنە.

ئەھلی سوننە دوانزەی ڕەبیعولئەووەڵ و شێعەکان ١٧ی ئەم مانگە بە ساڵگەڕی لە دایک بوونی پێغەمبەری خۆشەویستی ئیسلام (ص) دەزانن.

حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران کە بۆخۆی لە بانگخوازانی وەحدەت و یەکگرتن لە جیھانی ئیسلام دا بوون، ئەم بابەتەی بۆ یەکانگیرکردن و نزیک خستنەوەی تاقمە ئیسلامییەکان قۆستەوەو مەودای نێوان ئەم دوو بەروارەی لە ١٢ ھەتا ١٧ی ڕەبیعولئەووەڵی وەک «حەوتەی وەحدەت و یەکگرتن» ناودێر کرد.

ئەم حەوتەیە ھەلێکی لەبارە بۆ ئەوەی پێویستیی ھاوپشتی و یەکدڵیی جیھانی ئیسلام بە تایبەت لەم سەردەمە پڕ لە ئاژاوەو دووبەرەکی نانەوەیەدا بە تەفەڕنجێکی زیاترەوە لێک بدرێتەوە.

گەرچی موسڵمانان لە بەر ئایینزا جۆربەجۆرەکانیان لە ھێندێک ئەحکام دا پێکەوە بیروڕایان جیاوازە، بەڵام دیارە خاوەنی خاڵی ھاوبەشی جۆربەجۆری وەک باوەڕھەبوون بە خوداوەندی تاقانە، کتێبی ئاسمانی، پێغەمبەر و ڕووگەیەکی یەکسانن.

ڕێکخراوەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران حەوتەی وەحدەت و یەکگرتن کە بە ساڵگەڕی لە دایک بوونی متفەڕکی پێغەمبەری سەردار(ص) ڕازێندراوەتەوە، لە ھەموو موسڵمانانی جیھان پیرۆز دەکات.

 

سەرپەیڤ