تشرینی یه‌که‌م 29, 2020 09:49 Asia/Tehran
  • بایکۆتە ئابوورییەکانی ئەمریکا دژی ئێران پێشێلکرانی ئاشکرای مافی مرۆڤە

کۆمەڵێک لە پارێزەرانی دادپەروەریی ئێران لە نامەیەک دا بۆ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایانگەیاندووە: سەپاندنی بایکۆتی ئابووری بەسەر ئێراندا پێشێلکرانی ئاشکرای مافی مرۆڤەو ڕێگرە لە بەردەم مافی تەندروستیی ملوێنان ئێرانی.

کۆمەڵێک لە پارێزەرانی دادپەروەریی ئێران بە ناردنی نامەیەک بۆ «ئانتۆنیۆ گۆتریش» سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ڕۆژی چوارشەممە بڵاو بووەوە، جەختیان کرد: بە سەرنج دانی تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری جیھان و لەوانە ئێران و پێویستیی زۆری بڕێک داوودەرمان و کەرەستەی پزیشکی و ھەوێنی سەرەتایی بەرھەمھێنانی بڕێک پێداویستیی تەندروستی لە وڵات دا، ھەنگاوەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان لەمەڕ داسەپاندنی بایکۆتی ئابووری بە سەر ئێران و ڕێگری کردن لە ئاڵووێری بازرگانی و دەرمانی پێشێلکرانی ئاشکرای مافی مرۆڤ دێتە ئەژمار.

لەم نامەیەدا ھاتووە: شوێنھاتی باسیکۆتە ڕوولەپەرەکەی  ئەمریکا بووەتە ھۆی کەمھاتنی دەرمانگەلی گرینگ بۆ توشبووانی ھێندێک نەخۆشیی تایبەتی، خاسمە دەرمانگەلی کیمیادەرمانی بۆ توشبووانی شێرپەنجە و ئەو نەخۆشانەش کە میکانیزمی ھێمنایەتی لەشیان نوقسانەو یان گیرۆدەی نەخۆشیی ھێمۆفیلین لە ئێراندا.

ئەم پارێزەرانە داوایان لە سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە کە بە پێ و شوێنگرتنی بەرپرسانەو سپاردنی ئەم دۆسیەیە بە کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان و ئەنجومەنی ئاسایشت ھەلی ئەوە بڕەخسێنێ کە ئەندامانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ئەرکی خۆیان لە بارەی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاپەڕێنن و بایکۆتە نایاساییەکانی ئەمریکا لە سەر گەلی ئێران ھەڵگیردرێت.

سەرپەیڤ