تشرینی یه‌که‌م 30, 2020 07:10 Asia/Tehran
  • عەراقچی: پێشنیارەکەی ئێران دەتوانێ ڕێگای دامەزرانی ئاشتی لەنێوان یەریڤان و باکوو سانا بکات

«سەیید عەبباس عەراقچی» ناردراوی تایبەتیی سەرۆک کۆماری ئێڕانی ئیسلامی وێڕای پێداگرات لە سەر ئەمەی کە ئێستاکە کاتێک زۆر ناسکە و ھەرچی خێراتر دەبێ بۆ چەسپاندنی ئاشتی لە نێوان ھەرددو وڵاتی ئەرمینیاو ئازەربایجان بڕیار بدرێت و ڕێگایەکی بۆ بکرێتەوە، وتیشی: پێشنیارەکەی ئێران دەتوانێ ڕێگای دامەزرانی ئاشتی لەنێوان یەزیڤان و باکوو سانا بکات.

بەپێی ڕاپۆرتی سەرلەبەیانیی ڕۆژی ھەینیی ئیرنا،«سەیید عەباس عەراقچی» یاریدەری وەزیری کاروباری دەرەوەو ناردراوی تایبەتیی سەرۆک کۆماری ئێڕانی ئیسلامی بۆ چارەسەر کردنی کێشەی قەرەباغ، دوای دیدارو ڕاوێژی لەگەڵ کاربەدەستانی کۆماری ئازەربایجان و ڕووسیا ، شەوی ھەینی گەییشتە یەریڤانی پێتەخیتی ئەرمینیا.

یاریدەری وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بە دەم گەییشتنیەوە بە یەریڤان لە وتووێژێکدا لەگەڵ پەیامنێران وتی: دانوستانێکی چڕوپڕو بە کەڵکی لە مۆسکۆو باکوودا ھەبووەو بڕیاریشە لەگەڵ کاربەدەستانی ئەرمینیاش لە بارەی  دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەک بۆ دامەزرانی ئاشتی قسە بکات.

عەراقچی لە درێژەدا بە دەربڕینی ئەمەی کە ئێران دراوسێی ھەردووک وڵاتی کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیایە، وتیشی: کۆمەڵێک لە شارومەندانی ھەرددوک وڵات لە ئێراندا بەئاشتی و ئەھوەنی لە تەنیشتی ھاووڵاتیانی ئێرانی دەژین و ھەڵوێستی تاران بەردەوام ھەڵوێستێکی ھاوسەنگ و نەرم و نیان بووە.

«سەیید عەبباس عەراقچی» وتیشی: ئامانجی دەستپێشخەرییەکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دامەزرانی ئاشتییەکی پاوەجێیە لە ناوچەدا.

سەرپەیڤ