تشرینی یه‌که‌م 30, 2020 15:39 Asia/Tehran
  • جەختی کاربەدەستێکی ڕووسی لە سەر پارێزرانی بەرجام

«سێرگێئی ڕیابکۆف» یاریدەری سیاسیی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا لە دیداری ڕۆژی پێنج شەممەی «سەیید عەبباس عەراقچی» ھاوتای ئێرانیی خۆی لە سەر پارێزرانی ڕێککەوتنی بەرجام پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ھەینیی ئیرنا، «سەیید عەبباس عەراقچی» یاریدەری سیاسیی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ناردراوی تایبەتیی سەرۆک کۆماری ئێڕانی ئیسلامی  ڕۆژی پێنج شەممە لە گەشتەکەی مۆسکۆی دا بۆ چارەسەریی کێشەی قەرەباغ، دوای وتووێژێکی سێ کاژێرە لەگەڵ «ئاندری ڕۆدێنکۆ» نوێنەری تایبەتیی ڕووسیا بۆ کاروباری قەرەباغ، چاوی بە «سێرگێئی ڕیابکۆف» یاریدەری سیاسیی کاروباری دەرەوەی ڕووسیاش کەوت و سەبارەت بە بەجام پێکەوە قسەیان کرد.

لەم دیدارەدا بابەتگەلی ھاوپەیوەند بە ھاوکاریی نێوان ئێران و رووسیا لە چوارچێوەی بەرجام و ھەڵس و کەوتی ئەندامانی دیکەی ئەم ڕێککەوتنە نێونەتەوەییەش لەمەڕ پاراستن و ڕاپەڕاندنی تۆکەمەو تەواوی تاوتوێ کرا.  

سەرپەیڤ