تشرینی یه‌که‌م 30, 2020 21:01 Asia/Tehran
  • ھاودەردی ڕاگەیاندنی زەریف لەگەڵ دەوڵەت و نەتەوەی تورکیا دوابەدوای ڕوودانی بوومەلەرزە لەم وڵاتەدا

وەزیری کاروباری دەرەوەی وێڕای داخ و مەخابن دەربڕین لە بەر ڕوودانی بوومەلەرزە لە تورکیا، لەگەڵ دەوڵەت و نەتەوەی ئەم وڵاتە ھاودەردیی دەربڕی.

بە پێی ڕاپۆرتی فەرمانگەی گشتیی زانیاری گەیاندنی و کاروباری وتەبێژیی وەزارەتی دەرەوە، «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا بۆ «مولوود چاووش ئوغلو» وەزیری دەرەوەی تورکیا وێڕای ھادەردی دەربڕینی قوڵی خۆی لەگەڵ دەوڵەت و نەتەوەی تورکیا بۆ بریندارانی کارەساتەکە ھیوای چاک بوونەوەی خواست.

زەریف ھەروەھا ئامادەیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بۆ یارمەتی دانی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی تورکیا ڕاگەیاند.

بوومەلەرزەیەک بە تەوژمی ٦ پۆیینت ٦ ڕیختەر ڕۆژی ھەینی گوێئاوەکانی «سەفەری حیسار»ی لە پارێزگای «ئیزمیر»ی تورکیای ھەژارند. لە ئەنجامی ئەم بوومەلەرزەیە  لانیکەم چوار کەس کوژران و پتر لە ١٥٠ کەسیش بریندار بوون وو کۆمەڵێکی زۆریش بوونەتە ژێر داروپەردووەوەو دەیان ماڵێش خاپوور بووە.

سەرپەیڤ