تشرینی دووه‌م 01, 2020 13:21 Asia/Tehran
  • زەریف : ئێران ئامادەبوونی تیرۆریستان لە نزیک سنوورەکانی تەحەمول ناکات

وەزیری دەرەوەی ئێران لە بارەی گواستنەوە و ئامادەبوونی گروپە تیرۆریستیەکان لە کێشەی قەرەباغ وشداری دا .

 

وەزیری دەرەوەی ئێران بە وتنی ئەوەی کە تیرۆریستەکان لە پێکدادانەکانی قەرەباغ ڕۆڵیان هەبوو، وتی: ئێستا ئەوان لە سنوورەکانی ئێمەوە دوورن.

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە ئامادەبوونی تیرۆریستەکان لە شەری قەرەباغ وتی: بەڵێ ئەوان لە ئەو شەڕە بەشداریان هەبوو بەڵام ئێمە ڕامانگەیاند کە ئەوە لە بەرژەوەندی هیچ لایەنێک نییە.

زەریف هۆشداریی دا: لە دانوستانەکانی ئەم دواییە و پێشتریش بە بەرپرسانی ئازەربایجان و ئەرمەنیا و ڕووسیا و تورکیا ڕامانگەیاندووە کە کۆماری ئیسلامی ئێران نزیک بوونەوەی تیرۆریستەکان بە سنوورەکانی قبووڵ ناکات.

وەزیری دەرەوە ڕاشیگەیاند: جێگری سیاسی وەزارەتی دەرەوە گەڵاڵەیەکی بەربڵاو و درێژخایەنی بۆ ئاشتی بردە لای دوو وڵاتی لایەنی شەڕ و هەروەها ڕووسیا و تورکیا کە بە راگەیاندنی بەڵێنی دوولایەنەکە بە پێبەند بوون بە کۆمەڵێک بنەما و بردنە دەرەوەی تیرۆریستەکان جێ بەجێ دەبێت و بەرەوپێش دەچێت.

ناوبراو هەروەها وتی: چاوەڕوانین کە بەرپرسانی ئازەربایجان و ئەرمەنیا و ڕووسیا و تورکیا ڕوانگەی خۆیان سەبارەت بەو گەڵاڵەیە پێشکەش بکەن.

سەرپەیڤ