تشرینی دووه‌م 09, 2020 07:44 Asia/Tehran
  • زەریف: ترەمپ ڕۆیشت، ئێمە و دراوسێکانمان ماینەوە

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دوێشەو(یەکشەممە) لە ژماری تایبەتی خۆی لە توئیتەردا هەواڵی ئامادەیی ئێران بۆ هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەی بەئاراستەی مسۆگەرکرانی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان ڕاگەیاند.

محەممەد جەواد زەریف بەئاماژە بەوەی کە ئێران هەمووان بانگهێشت دەکا بۆ وتووێژ کردن ،  بە زمانی عەرەبی نووسی: وتووێژ تاکە ڕێگای کۆتایی هێنان بە ناکۆکی و گرژیەکانە.

زەریف هەروەها ئاماژەی کردە شکستی دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژادنەکانی سەرۆک کۆماریی ئەمریکا و گوتی: ترەمپ ڕۆیشت، ئێمەو دراوسێکانمان ماینەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران لەدرێژەی قسەکانیدا پێی داگرت؛ پشت بەستن بە بێگانەکان، ئاسایشهێن نییە بەڵکوو هیوابڕە.

دۆناڵد ترەمپ لەماوەی چوارساڵ ئامادەبوونی لە کۆشکی سپی هەوڵی دا هەتا بەیارمەتیی رژیمی زایۆنی و ژمارێک هاوپەیمانی عەرەبی، هاوپەیمانیەکی دژە ئێرانی پێک بێنێ بەڵام نەیتوانی

سەرپەیڤ