تشرینی دووه‌م 13, 2020 23:37 Asia/Tehran
  • پێنج ڤاکسینی ئێرانی لە پێڕستی دەرمانە کاندید کراوەکانی ڕێکخراوەی تەندروستیی جیھانییە بۆ چارەسەریی «کۆڤیدی_١٩»

وتەبێژی ڕێکخراوەی خۆراک و دەرمانی ئێران باسی دانرانی پێنج ڤاکسینی ئێرانیی کردووە لە پێڕستی دەرمانە کاندید کراوەکانی ڕێکخراوەی تەندروستیی جیھانی بۆ چارەسەریی «کۆڤیدی_١٩».

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،«کیانوش جەھانپوور» وتەبێژی ڕێکخراوەی خۆراک و دەرمانی ئێران ڕۆژی ھەینی لە توییتێکدا نووسی: ھەتا ئەم ساتە پێنج ڤاکسینی ئێرانی خراونەتە پێڕستی دەرمانە کاندید کراوەکانی ڕێکخراوەی تەندروستیی جیھانی «WHO» بۆ چارەسەریی «کۆڤیدی_١٩».

ھەوڵدان بۆ چێکردنی ڤاکسینی «کۆڤیدی_١٩» لە زۆرێک لە وڵاتاندا بەردەوامەو لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییەش بڕێک لە کۆمپانیاکانی دەرمانچێکردن باسی سەرکەوتوو بوونی لە سەدا نەوەدی چێکرانی ئەم ڤاکسینەیان کردووە.

ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیھان نزیکەی ٥٣ ملوێن کەسە کە لەم ژمارەیە لانیکەم ملوێنێک و ٣٠٠ ھەزار کەس گیانیان لە دەست داوەو پتر لە ٣٧ ملوێن و ٢٧١ ھەزار کەسیش چارەسەرییان وەرگرتووەو چاک بوونەتەوە.

سەرپەیڤ