تشرینی دووه‌م 17, 2020 02:45 Asia/Tehran
  • ڕاوێژی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و بریتانیا لە بارەی بەرجام

وەزیرانی کاروباری دەرەوەی ئێران و بریتانیا لە بارەی ھاوکاریی دوو لایەنە لە چوارچێوەی بەرجام وتووێژیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و «دومینیک ڕاب» وەزیری کاروباری دەرەوەی بریتانیا شەوی سێ شەممە لە وتووژێکی تەلەفۆنی ڕا جیا لە ڕاوێژ کردن سەبارەت بە بەرجام لە بارەی پرسەکانی جێی سەرنجی ھەردوولاش لەوانە پەیوەندییەکانی تاران و لەندەن و بڕێک بابەتی مرۆڤدۆستانەش وتووێژیان کردو بیروڕایان گۆڕییەوە.

سەرپەیڤ