تشرینی دووه‌م 17, 2020 08:04 Asia/Tehran
  • جەختی ئێران لە سەر دەستەبەر کرانی  ڕاپەڕاندنی کارای بەرنامەکانی ھاوکاریی تەکنیکیی ناڤۆکی لە لایەن ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکییەوە

نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانی سەقامگرتووی ڤییەنا لە سەر دەستەبەر کرانی ڕاپەڕاندنی کارای بەرنامەکانی ھاوکاریی تەکنیکیی ھاوپەیوەند بە وزەی ناڤۆکی لە لایەن ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکییەوە پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «کازم غەریب ئابادی» ڕۆژی دووشەممە لە کۆبوونەوەی لێژنەی ھاوکاری و یارمەتیی تەکنیکیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی کە لە ڕێگای ڤیدیۆکۆنفرانسەوە بەڕێوە چوو، وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە گرفت و دژوارییەکانی سەرچاوەگرتوو لە ڤابرۆسی کۆرۆنا نابێت بە ھەند نەگیردرێت، ھەوڵەکانی سکرتاریەتی ئاژانسەکەی بۆ دەستەبەری ڕاپەڕاندنی کارای بەرنامەکانی ھاوکاریی تەکنیکی بە گرینگ نرخاندو وەدی ھاتنیانی بە پێویستمەندی ھاوپشتیی باڵاو ھاوکاری لە تەواوی ئاستەکانی جیھانی دا زانی.

«غەریب ئابادی» پێی داگرت، دەبێ دەستەبەری ئەوە بکرێت کە ڕەوشتی ئاڵۆزی ئەمڕۆ کاریگەرییەکی تێکدەرانەی لە سەر ڕاپەڕاندنی بەرنامەکانی ھاوکاریی تەکنیکیی ئاژانسەکە نەبێت و لەوەش گرینگتر پرۆژەکان بە قەدەر پێویست سەرچاوەی پێش بینی کراوو گەرەنتی دراویان ھەبێت.

سەرپەیڤ