تشرینی دووه‌م 19, 2020 07:32 Asia/Tehran
  • زەریف: ئێران ئامادەی دانوستانە لە سەر مەرجەکانی گەڕاندنەوەی ئەمریکا بۆ سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە سەر ئامادە بوونی تاران بۆ دانوستان لە بارەی گەڕاندنەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی پێی داگرت.

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە ھەژماری توییتێرەکەی وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ھێشتا ئەدامی ڕێکخراوەی نەتەوەکانە، نووسی: ئەگەر ئەمریکا بەڵێنەکەی بەوجۆرەی کەلە بڕیارنامەی٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشت دا ھاتووە ڕانەپەڕێنێ، ئێرانیش بەڵێنەکانی پەیوەست بە بەرجامی خۆی جێبەجێ ناکات.

زەریف وتیشی: ئەگەرویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا خوازیاری پەیوەست بوونی دووبارەی بە بەرجامەوە بێت، ئێران ئامادەیە لە بارەی مەرجەکانی بووژانەوەی ناوی «بەشداری ڕێککەوتنی بەرجام» لەگەڵ ئەمریکا دانوستان بکات.

«جۆ بایدێن» پاڵێوراوی پارتی دیموکرات کە میدیاکان وەک سەرکەوتووی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکا ناوی دەبەن، پێشتر وتبووی کە ئەگەر وەکو سەرۆک کۆماری ئەمریکا بگاتە کۆشکی سپی دەگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام.

سەرپەیڤ