تشرینی دووه‌م 20, 2020 23:09 Asia/Tehran
  • پەرەسەندنی ھاوکارییەکانی نێوان پەرلەمانی ئێران و ڕووسیا

باڵوێزی ئێران لە ڕووسیاو سەرۆکی لێژنەی کاروباری نێونەتەوەیی دومای دەوڵەتیی ڕووسیا سەبارەت بە پەرە پێ دانی ھاوکارییەکانی دوو وڵات بیروڕایان گۆڕییەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «کازم جەلالی» باڵوێزی ئێران لە ڕووسیاو «لیۆنید سلۆتێسکی» سەرۆکی لێژنەی کاروباری نێونەتەوەیی دومای دەوڵەتیی ئەم وڵاتە ڕۆژی ھەینی لە بارەی پەیوەندیی دوو لایەنە بە تایبەت لە بوارەکانی سیاسی، ئابووری، پەرلەمانی و تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆناو گۆڕانکارییە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکان لەوانە ھاوکارییەکانی نێوان دوو وڵات لە چوارچێوەی کۆڕوکۆمەڵە نێونەتەوەییەکانی وەک کۆگەی گشتی و ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان دیدارو وتووێژیان کرد.

باڵوێزی ئێران لە مۆسکۆ سەرۆکی لێژنەی کاروباری نێونەتەوەیی دومای دەوڵەتیی ڕووسیا ھەروەھا لە سەر کەڵک وەرگرتن لە توانایی و بارستاییەکانی پەرلەمانەکانی دوو وڵات لە ئاراستەی ھێزمەند کردنی پەیوەندییەکانی دوو وڵات لە ھەموو بوارەکاندا پێیان داگرت.

سەرپەیڤ