تشرینی دووه‌م 21, 2020 09:40 Asia/Tehran
  • ئێران داوا دەکات جیهان گوشار بخاتە سەر ئیسرائیل

نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان وتی: ئەبێ گوشار بخرێتە سەر ئیسرائیل بۆ ئەوەی کە بەپەلە ببێتە ئەندامی ئێن پی تی.

 

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کازم غەریب ئابادی باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ڤیەن، لە کۆبوونەوەی وەرزانەی ئەنجومەنی حوکامی ئاژانس بە پێشکەش کردنی وتار لەسەر بەستێنە ناڤۆکییەکانی ئیسرائیل، ڕۆژهەڵاتی ناڤینی بێ چەکی ناڤۆکی و دۆخی بەڕێوەبردنی یاسا ناڤۆکییەکان لە عەرەبستانی سعوودی و ئیمارات و هەروەها هەڵوێستی ئێرانی شی کردەوە.

غەریب ئابادی بە وتنی ئەوەی کە ئیسرائیل، بوون بە ئەندامی ئێن پی تی مەرجدار کردووەتەوە ڕایگەیاند کە ئیسرائیل وەکوو تەنیا دەسەڵاتێک کە نەبووەتە ئەندامی ئێن پی تی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین، هەڕەشەیەکی جیدیە لەسەر ئاسایش و سەقامگیری جیهان و ناوچەکە.

ناوبراو گوتیشی : ئیسرائیل بە بێ هیچ ئەگەر و مەرجێک ئەبێ ببێتە ئەندامی ئێن پی تی و سەرجەم چالاکی و دامەزراوەکانی بخاتە ژێر چاوەدێری ئاژانسی وزەی ناڤۆکی.

ناوبراو لە درێژەدا بە ئاماژە بەوەی کە پەنا بردن بۆ بە ئەندام نەبوون لە ئێن پی تی و نەبوونی ڕێککەوتننامە لەگەڵ ئاژانس، بووەتە هۆی دەرچوون لە ژێر چاوەدێری ئەو ئاژانسە لەلایەن وڵاتانی عەرەبستان و ئیمارات، ڕایگەیاند کە ئێمە نیگەرانی ئەو دۆخە لە ڕۆژهەلاتی ناڤینین.

سەرپەیڤ