تشرینی دووه‌م 22, 2020 20:08 Asia/Tehran
  • وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە : وڵامی گورچکبڕ بە دژبەرانی ئامادەبوونی ڕاوێژکارانەی ئێران لە سووریا دەدرێتەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئامادەبوونی ئێران لە سووریا لە بواری ڕاوێژکارییە و ئەگەر کەسێک بیەوێت لەو بوارە کێشەیەک دروست بکات، وەڵامێکی گورچکبڕوەردەگرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خەتیب زادە سەبارەت بە سەفەری پەمپێئۆ بۆ ناوچەی جەولان وتی:سەفەرەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆتایی سەردەمی دەسەڵاتداریی ئەو دەوڵەتە بە مەبەستی دەست خستنی دەرفەتگەلێک بۆ داهاتوویە.

وتیشی:وادیارە سەفەرەکانی زیاتر لە ئەوەی کە بە مەبەستی شوێنگیری کردنی سیاسەتەکانی دەوڵەتی ئەمریکا بێت، بۆ دەستخستنی هەندێک دەرفەتی سیاسی لە داهاتوودا ئەنجام دەبێت.

خەتیب زادە سەبارەت بە مەرجەکانی ئێران بۆ گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە کاتی دەسەڵاتداری بایدن وتی: لەو بارەوە ناتوانرێت هیچ باسێک بکرێت تا کاتێک کە حکومەتی نوێ جێگیر دەبێت. هەڵسوکەوتی حکومەتی ئەمریکا بۆ ئێمە گرینگە نەک قسەکانیان و ئێمەش بە وشیاری تەواوەوە گۆڕانکارییەکان  پێوشوێن دەگرین .

ناوبراو سەبارەت بە ڕوانگەی ئێران بۆ چارەسەری قەیرانی یەمەن وتی: تەنیا ڕێگای چوونە دەرەوە لە قەیرانی یەمەن بە فەرمی ناساندنی خواستی نەتەوەی ئەو وڵاتە و گفتوگۆی یەمەنی-یەمەنی و  رێگادان بە ڕەوتی نێودەوڵەتییە تا ئەو قەیرانە بەرەو لایەنی باشتر بوون بڕوات. ئێران بە شانازییەوە لە  تەنیشت خەڵکی یەمەن دا راوەستاوە.

سەرپەیڤ