تشرینی دووه‌م 23, 2020 02:01 Asia/Tehran
  • زەریف: دیاری کرانی «فەیسەڵ میقداد»ی وەک وەزیری کاروباری دەرەوەی سووریا پیرۆز کرد

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران، دیاریکرانی «فەیسەڵ میقداد»ی وەک وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری عەرەبیی سووریا پیرۆز کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «موحەممەد جەوادی زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ «فەیسەڵ میقداد» وەزیری نوێی کاروباری دەرەوەی سووریا، دیاریکرانی ناوبراوی بۆ ئەو پۆستەی کۆماری عەرەبیی سووریا پیرۆز کرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران لەو وتووێژەی دا وێڕای سەرەخۆشی کردنی دووبارە بە بۆنەی کۆچی دوایی «وەلید موعەللیم» وەزیری کۆچکردووی دەرەوەی سووریا، لە سەر بەردەوام کرانی ھاوکارییە ستراتژییەکانی نێوان دوو وڵاتی ئێران و سووریا پێی داگرت.

«وەلید موعەللیم» وەزیری دەرەوە و جێگری سەرۆک وەزیرانی سوریا دوشەممەی حەوتەی رابردوو لە تەمەنی ٧٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد .

سەرپەیڤ