تشرینی دووه‌م 23, 2020 14:21 Asia/Tehran
  • ئامادە بوونی زەریف لە کۆنفرانسی ئەفغانستانی ٢٠٢٠

وتەبێژی وەزارتی کاروباری دەرەوەی ئێران باسی ئامادە بوونی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسی ئۆنلاینی ئەفغانستان ٢٠٢٠ی ژێنێڤی کرد.

«سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارتی کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی دووشەممە وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە  کۆنفرانسەکانی ژێنێڤ بۆ ئەفغانستان ھەر چوار ساڵ جارێک پێک دێت، وتیشی: تەوەرەی سەرەکیی باسی ئەم کۆنفرانسە بەڵێنمەندیی وڵاتان بۆ چەسپاندنی سەقام و ئاشتی و گەشەی ئەفغانستانە.

خەتیب زادە وتیشی: کۆنفرانسی ئەمساڵ بە بەشداریی ٦٦ وڵات و ٣٢ ڕێکخراوەی نێونەتەوەیی لە بەر بەرتەسکیەکانی کۆرۆنا بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوە دەچێت.

سەرپەیڤ