تشرینی دووه‌م 25, 2020 20:11 Asia/Tehran
  • وشداری دانی سەرۆکی کۆڕی زانستە پزیشکییەکانی ئێران بە گۆتریش لە بارەی کارەساتی مرۆڤی لە دیمەشق

سەرۆکی کۆڕی زانستە پزیشکییەکانی ئێران لە نامەیەک دا بۆ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان نووسی: ڕێکخراوەی نەتەوەکان دەبێ لە ھەمبەر قەیرانی یەمەن، وەڵام بداتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران «سەیید عەلیڕەزا مەرەندی» سەرۆکی کۆڕی زانستە پزیشکییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نامەیەک دا بۆ «ئانتۆنیۆ گۆتریش» سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بارەی سەرھەڵدانی کارەیاتی مرۆڤی و برسیەتی لە یەمەن وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ھیچ ھەنگاوێک بۆ ھەڵگیرانی گەمارۆو یارمەتی دانی خەڵکی قڕوقاتی تێکەوتووی یەکەم ھەڵنەگیراوە، نووسی: ڕێکخراوەی نەتەوەکان دەبێ لە بارەی ێەیرانی یەمەن بەرامبەر بە مێژوو وەڵام بداتەوە.

«مەرەندی» بە دەربڕینی ئەمەی کە ھێرشی ھاوپەیمانیی سەعودی بۆ سەر جەماوەری یەمەن بە داکۆکیی ماددی و لۆجیستیکیی ڕۆژئاواو بێ دەنگە لێکردنی قیزەونی ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان بەردەوامە، پێی داگرت: شێوازێکی چارەسەریی سادە بۆ پێشگرتن بە گەورەترین قەیرانی مرۆڤیی جیھان واتە برسیەتیی ملوێنان ئافرەت ، منداڵ و پیاوی ستەم لێکراو لە یەمەن دا ھەیە، کەچی سەرباری ئەمەش ھیچ ھەنگاوێکی ڕاستەقینە و کردەیی لەم بوارەدا ھەڵنەگیراوە.

«سەیید عەلیڕەزا مەرەندی» سەرۆکی کۆڕی زانستە پزیشکییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە درێژەی نامەکەی دا نووسیویەتی: یەمەن لەگەڵ گەورەترین قەیرانی مرۆڤیی جیھاندا بەرەوڕووەو لە سەدا ٨٠ی ٣٠ ملوێن حەشیمەتی ئەم وڵاتە بە تەواوی پێویستیان بە یارمەتیی دەرەوەییە.

سەرپەیڤ