تشرینی دووه‌م 25, 2020 21:39 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: خواستی ئێران پەیوەندیی برایانە لەگەڵ وڵاتانی قەراخی کەنداوی فارسە

سەرۆک کۆماری ئێران پەیوەندیی تاران_ دوحەی بە دۆستانەو ڕوو لە گەشە زانی و پێی داگرت: خواستی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وتووێژ، لێک گەیین و پەیوەندیی برایانەیە لەگەڵ وڵاتانی قەراخی کەنداوی فارس دا.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ «شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی» میری قەتەر وێڕای ئاماژە کردن بە پێویستیی گەشە پێ دان و قوڵ کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات لە ھەموو بوارەکانی دڵخواز بەتایبەت پەیوەندیی ئابووری و بازرگانی وتی: خێراکردنەوەی ڕەوتی ڕێککەوتنەکانی نێوان ئێران و قەتەر بەقازانجی ھەرددوک گەلەکەو ناوچەکەشە.

ڕۆحانی لە درێژەی وتەکانی دا وێڕای پێداگری لە سەر ئەمەی کە کردنەوەی پێی ڕژێمی زایونی  ھۆکاری ناپاوەچێیی و ئاڵۆزییە لە ناوچەکەدا، وتیشی: بە ڕاستی سەیرە کە ھێندێک لە دراوسێکان، ئاسایشتی خۆیان لە سای پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونیی تاوانکاردا دەبیننەوە، لە کاتێکدا کە ئەم ڕژێمە دوژمنی تەواوی ناوچەکەو وڵاتانی ئیسلامییە.

میری قەتەریش پەیوەندییەکانی نێوان دەوحەو تارانی بە ستراتژی و ڕوو لەگەشە زانی و پێی داگرت: ڕاپەڕێندرانی ڕێککەوتننامەی ئێران و قەتەر لە ئاراستەی بەرژەوەندییەکانی ھەردووک نەتەوەکەیە و دەوحە ئەوپەڕی ھەوڵی خۆی بەکار دێنێ بۆ ڕاپەڕاندنی ڕێککەوتنەکان.

«شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی» میری قەتەر ئاماژەی کردە ھەڵس و کەوتی نابەرپرسانەی بڕێک لە وڵاتانی ناوچەکە و ھیواداریی دەربڕی کە، ھاوکارییەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی کەنداوی فارس لە تەواوی بوارەکانداو لەوانە سەبارەت بە ئاسایشتی ئاوەکانی ناوچەکە زیاتر لە جاران پەرە بستێنێ.

سەرپەیڤ