تشرینی دووه‌م 26, 2020 15:18 Asia/Tehran
  • 482 کەسی دیکە لە ئێران بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 13961کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو وڕۆژی ڕابردووەوە  482  کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 46 هەزار و 689  کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا   908 هەزار و  346 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا   633 هەزار و  275  نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

ژماری تووشبوان لە جیھان دا گەیشتووەتە نزیک بە 61 میلیۆن کەش کە لەو ژمارەیە لانیکەم یەک میلیۆن و 429 /ەزار کەس گیانیان لە دەستداوە . 

ئەمریکا بە زیاتر 13 میلیۆن توشبووی کۆرۆنا و لانیکەم 268 ھەزار قوربانی ، لە ریزی یەکەمدایە . 

سەرپەیڤ