تشرینی دووه‌م 28, 2020 12:45 Asia/Tehran
  • تیرۆری موحسین فەخریزادە ، دوپاتبوونەوەی سێناریۆی شکستی ھێناوی پێشگرتن بە گەشەی زانستیی ئێران

موحسین فەخریزادە بەرپرسی رێکخراوی توێژینەوە و داھێنانی وەزارەتی بەرگریی ئێران رۆژی ھەینی لە شاڵاوێکی تیرۆریستی دا لە دەوروبەری تاران شەھیدکرا .

ئەوە یەکەم جار نیە کە زانستوەرێکی ناڤۆکی دەکەوێتە بەر پەلاماری تیرۆریستیی .

بێگومان یەکێک لە ئامانجەکانی ئەمجۆرە تیرۆرانە راگرتنی گەشە و پێشکەوتنی ئێران لە بواری زانستی و بەرگری و زانستی ناڤۆکیە . کەسایەتیە ئێرانیە تیرۆرکراوەکان ، زانستوەر بوونە و ھیچ ھەڕەشەیەکیان بۆ وڵاتانی دیکە سازنەکردووە . تاکە ھۆکاری تیرۆرکردنی ئەوان ترسان لە زانستی ئەوان و پێشکەوتنی گەلی ئێرانە . 

 شەھید فەخری زادە یەکێک لە زانستەوەرە ھەڵکەوتەکان و یەکێک لە 5 کەسایەتی ئێرانیە کە لە لیستی 500 کەسی بەھێزترین کەسەکانی جیھان لە لایەن گۆڤاری فاریەن پاڵیسی دەستنیشانکرابوو . 

لە کاتێک دا کە وڵاتانی بانگەشەکاری نەھێشتنی تیرۆریسم لە ھەر دەرفەتێک دا بە تۆمەتی ساختە و شانۆسازیی جیاجیا ھەوڵ ئەدەن ئێران بە ھۆکاری تیرۆریسم و ئاڵۆزیی نیشانبدەن ، ئێستا دەبێ زانین ئایا ئەمجۆرە ھەنگاوە تیرۆریستیانە چۆن لە روانگەی کۆمەڵی نیودەوڵەتیەوە ئیدانە و شەرمەزار دەکرێت ؟

سەرپەیڤ