تشرینی دووه‌م 29, 2020 23:47 Asia/Tehran
  • پەسەندکرانی گەڵاڵەی کشانەوەی ئێران لە ھاریکاری لە گەڵ ئاژانسی وزەی ناڤۆکی

وتەبێژی لیژنەی ئاسیاشی نیشتمانیی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند : بە پێی گەڵاڵەی ھەنگاوی ستراتژیک بۆ ھەڵوەشاندنی بایکۆتەکان ، لە کاتی بەجێنەھێنانی بەڵێنەکان لە لایەن ئەوروپیەکانەوە ، ئێران لە 2 مانگی داھاتوودا لە جێبەجێکردنی خۆبەخشانەی پرۆتۆکۆلی پەیوەست دەکشێتەوە .

ئەبولفەزڵ عەموویی وتەبێژی لیژنەی ئاسیاشی نیشتمانیی و سیاسەتی دەرەوەی  مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران  شەوی یەکشەممە لەسەر دوشەممە لە نێو پەیامنێران دا بە ئاماژە بە پەسەندکرانی گەڵاڵەی ھەنگاوی ستراتژیک بۆ ھەڵوەشاندنی بایکۆتەکان لە کۆبوونەوەی نائاسایی ئەم لیژنەیە گوتیشی : لەم کۆبوونەوەدا 9 مادەی ئەم پرۆژەیە و خاڵە گشتیەکانی لە لایەن ئەندامانی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی پەسەند کران . 

عەموویی  بە ئاماژە بەوەی کە بەپێی بڕگەی یەکی گەڵاڵەکە ، لە ساڵدا 120 کیلۆگڕەم ئۆرانیۆم بە پیتانی سەتی 20 لە ئێران بەرھەمدێ وپاشەکەوت دەکررێ ، گوتیشی : بەپێی بڕگەی دووش رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران دەبێ لە مانگ دا 500 کیلۆگڕەم ئۆرانیۆمی پیتێنراو بە ئاستی کەم بەرھەم بێنێ و رابگرێ و بە پێی بڕگەی سێ ش رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران دەبێ ئامێری نەوەی نوێی سانتریفوژەکانی IR2M و IR6  دەکاربێنێ و ھەروەھا ئەم رێکخراوەیە دەبێ کارگەی بەرھەمھێنانی ئۆرانیۆمی کانزایی لە ئیسفەھان دەکاربێنێ . 

سەرپەیڤ