کانونی یه‌که‌م 13, 2020 18:57 Asia/Tehran
  • باڵیۆزی فەڕەنسە لە تاران  بانگکرایە وەزارەتی دەرەوە

بە دوای ئەوەی کە وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسە لە بارەی روحوڵڵای زەم بەیاننامەی دەرکرد ، باڵیۆزی فەرەنسە بانگکرایە وەزارەتی دەرەوە .

بە پێی راپۆرتی رۆژی یەکشەممەی ھەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ، فیلیپ تیەبوو باڵیۆزی فەرەنسە لە تاران لە لایەن یاریدەرەی وەزیر و بەڕێەوەبەری گشتیی ئەوروپا ی وەزارەتی دەرەوە بانگکرا و ناڕەزایەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی پێ راگێنرا . 

بەرلەوەش باڵیۆزی ئاڵمان لە تاران بۆ ناڕەزایەتی بە بەیاننامەی رۆژی رابردووی یەکیەتی ئەوروپا بانگکرایە وەزارەتی دەرەوەی ئێران . 

روحوڵڵا زەم لە سەرلقە میدیاییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران بە تاوانی سیخوڕی ، ئاشکراکردنی جموجۆڵی فەرماندەرانی باڵای سەبازیی بە تایبەت سردار قاسم سولەیمانی ، ھاریکاری لە گەڵ ئەمریکا بە دوای توندکردنی بایکۆتەکانی دژی ئێران و فێرکردنی شێوازەکانی سەرھەڵدانی توندوتیژانە ، رۆژی شەممە لە سێدارە درا . 

سەرپەیڤ