کانونی یه‌که‌م 20, 2020 10:33 Asia/Tehran
  • ئێران : ئەوروپا بۆی نیە لە بارەی بەڵێنەکانی ئێران لە رێککەوتنی ناڤۆکی قسە بکات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتی : ئەوروپا لە جێگە و پلەیەک دا نیە کە لە بارەی بەڵێنەکانی ئێران لە رێککەوتنی ناڤۆکی بدوێ .

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران شەوی رابردو لە دیمانەیەک دا لە گەڵ ھەواڵدەریی ئیران پرێس لە کاردانەوە بە بانگەشەی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسە لەمەڕ ئەوەی کە دەرەنجامەکانی پێشلکرانی بەڵێنەکانی رێککەوتنی ناڤوکی جددین و ئێران دەبێ خێرا پێبەندی ھەموو بڕگەکان بێت ، جەختی کردەوە : ئەوروپیەکان بە دوای کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ناڤۆکی نەیانتوانی زۆرێک لە بەڵێنەکانی خۆیان بۆ نەھێشتنی بایکۆتەکان ئەنجام بدەن .

ئاگنێس ڤندێر موڵ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسە رۆژی پێنجشەممە بێ ئاماژە بە رۆڵی بایکۆتەکان لە لەبەین چوونی ئیمتیازەکانی رێککەوتنی ناڤۆکی بۆ ئێران بانگەشەی ئەوەی کرد چالاکیەکانی پیتاندنی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەبێتە ھۆی لاوازبوونی ئەم رێککەوتنە نێودەوڵەتیە. 

سەرپەیڤ