کانونی یه‌که‌م 26, 2020 00:07 Asia/Tehran
  • رێبەری باڵای شۆڕش ، جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح(ع) ی پیرۆزبایی کرد

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی لە پەیامێک دا جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی عیسا مەسیح (ع) ی لە مەسیحیەکانی ئێران و جیھان پیرۆزبایی کرد .

بە پێی راپۆرتی ئێران پرێس ، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕش لە پەیامێکی توویتەری دا کە بە زمانی ئینگلیزی بڵاوبووەوە ، جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (ع) ی لە  کریستیانەکانی ئێران و جیھان پیرۆزبایی کرد . 

لەم پەیامەدا ھاتووە : ساڵھاتی لەدایکبوونی  پەیامبەر ، عیسا مەسیح (ع) لە ھەموو موسوڵمانان و فەلەکانی جیھان ، بە تایبەت ھاوڵاتیانی مەسیحیمان پیرۆزبایی دەکەم . 

ھەینی 25 ی دیسامبری 2020، ساڵھاتی لەدایکبوونی پیرۆزی حەزرەتی عیسا مەسیحە(ع) . 

سەرپەیڤ