کانونی یه‌که‌م 31, 2020 20:07 Asia/Tehran
  • بەدوای شەڕەوە نین، بەڵام بێ وچان لە خەڵک و ئاسایشت و بەرژەوەندیی خۆمان بەرەڤانی دەکەین

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە جم و جوڵی سەربازییانەی ئەمریکا لە ناوچەی کەنداوی فارس ڕایگەیاند: ئێران بە دوای شەڕەوە نییە، بەڵام بێ وچان لە خەڵک و ئاسایشت و بەرژەوەندیی خۆمان بەرەڤانی دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەیر ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە توییتێکدا لە کاردانەوە بەرامبەر بە جم و جوڵی سەربازییانەی ئەمریکا لە ناوچەی کەنداوی فارس نووسی: ئێران بە دوای شەڕەوە نییە، بەڵام بێ وچان لە خەڵک و ئاسایشت و بەرژەوەندیی خۆمان بەرەڤانی دەکات.

زەریف وتیشی: لە باتی خەباتی دژی کۆرۆنا، دۆناڵد ترەمپ و ھاوڕێکانی ملیاران دۆلار بۆ ھەڵفڕاندنی «بۆمب ھاوێژەکانی بی ٥٢)و ڕەوانەکردنی کۆپاپۆڕ بەرەو ناوچەی ئێمە بە فێڕۆ دەدەن.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: زانیارییەکان لە خاکی عێراقەوە دەربڕی پیلانگێڕان بۆ پەڵپ و بیانوو خۆش کردن بە مەبەستی ھەڵایساندنی شەڕە.

سەرپەیڤ