کانونی دوھەم 02, 2021 08:13 Asia/Tehran
  • ڕوحانی وقاڵیباف کۆچی دوایی ئایەتۆڵڵا مسباحی یەزدیان سەرەخۆشی کرد

حەسەن روحانی سەرۆک کۆمار ومحەممەد باقر قاڵیباف سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران شەوی هەینی لە پەیامی جیاجیادا ، کۆچی دوایی ئایەتۆڵڵا محەممەد تەقی مسباحی یەزدی ئەندامی مەجلیسی خۆبرەکانی ڕێبەری وسەرۆکی دامەزراوەی ڕاهێنان وتوێژینەوەی ئیمام خومەینی یان سەرەخۆشی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا حەسەن ڕۆحانی لە پەیامەکەی خۆیدا وێڕای سەرەخۆشی کردنی کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا محەممەد تەقی مسباحی یەزدی لە دەرگای خوداوەندی ڕەحمان بۆ ئەو کۆچکردووە ڕەحمەت وبۆ بنەماڵەکەی سەبر وسلامەتی داوا کرد.

محەممەد باقر قاڵیباف سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێرانیش لەپەیامی خۆی دا بە سەرەخۆشی کردنی کۆچی دوایی ،  زانای ئایینی پایەبەرزئایەتوڵڵا محەممەد تەقی مسباحی یەزدی وتی: ئەم بەرێزە وەکوو کەسایەتی پلەبەرز لە مەرجەعیەتی ئایینی ولە خاوەن ڕایان، بیرمەندانی هەڵکەوتەی  شیعە بوو کە لە سەرانسەری تەمەنی پڕلە پیت وبەرەکەتی خۆی دەستی کردبوو بە فێربوون ، بڵاوکردنەوە و پەرەپێدانی زانستی ئیسلامی وڕاهێنانی فەقێکان .

ئایەتوڵڵا محەممەد تەقی مسباحی یەزدی ،موجتەهید، بناغەدانەر وسەرۆکی دامەزراوەی ڕاهێنان وتوێژینەوەی ئیمام خومەینی ڕە ، نوێنەری هەڵبژێردراوی خەڵکی پارێزگەی خوراسانی ڕەزەوی لە مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری، ئەندامی پێشووی شورای باڵای شۆڕشی فەرهەنگی ، ئەندامی کۆمەڵی مامۆستایانی حەوزەی علمیەی قوم ، سەرۆکی پێشووی شورای باڵای کۆگەی جیهانی ئالو بەیت (ع )ویەکێ لە مامۆستایانی حەوزەی علمیەی قوم دوای تەحەمول کردنی یەک دەورە نەخۆشی ، پاشنێوەرۆی هەینی لە یەکێ لە نەخۆشخانەکانی تاران کۆچی دوایی کرد.   

سەرپەیڤ