کانونی دوھەم 03, 2021 13:41 Asia/Tehran
  • ھیواداری دەربڕینی سەرۆک کۆماری ئێران بە کڕین و گواستنەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا لە رۆژانی داھاتوودا

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ھیوای خواست لە چەند حەوتەی داھاتوودا بە کڕین و گواستنەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ وڵات ، کوتان بە ئەولەویەتی کادێری دەرمانی و بەساڵاچوان دەسپبێت .

حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران رۆژی یەکشەممە لە کۆبوونەوەی لیژنەی ھاواھەنگیی ئابووریی حکومەت ، وێڕای پێداگری لە سەر پێویستیی خێراکردنی ھەنگاوەکانی ئامادەکردی ڤاکسینی کۆرۆنا گوتیشیی: وەزارەتی دەرەوە و رێکخراوی بەرنامە و بودجە دەبێ لە تەنیشت وەزارەتی تەندروستیی کە بەرپرسی وردبینی پێویستی پسپۆڕیە ، جۆرێک پلان داڕێژن کە کڕین و گواستنەوەی پێکوتە بۆ وڵات خێراتر بێت . 

روحانی بە بیرخستنەوەی ئەرموونەکانی وەدەسھاتوو لە سێ ساڵ بەرەنگاربوونەوەی شەڕی داسەپاوی ئابووری گوتی : بودجەی ساڵی داھاتووی وڵات بە ئامانجی گەشەی ئابووری و داکۆکیی کاریگەری بژیویی لە خەڵک ئامادە کراوە .

سەرپەیڤ