کانونی دوھەم 06, 2021 15:50 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: ئەگەر بایدێن بەڵێنەکانی ڕاپەڕێنێ، وەڵامی ئێران ڕوون و ڕاشکاوانەیە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای ئاماژە کردن بە دەست پێ بوونی چالاکییەکانی دەوڵەتی «جۆ بایدێن» لە ئەمریکا لە داھاتوویەکی نزیک دا، وتیشی: ئەگەر «بایدێن» بەڵێنەکانی ڕانەپەڕێنێ.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی کۆڕی دەوڵەت بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەگەر ئەمریکل تەواوی بەڵێنەکانی جێبەجێ بکات، ئێرانیش تەواوی بەڵێنەکانی خۆی جێبەجێ دەکات، وتیشی: گەلی ئێران ڕێبازی خۆی بەوپەڕی ھێزەوە بەردەوام دەکات و ھاوکات ھەرکاتێک کە لایەنی بەرامبەر پێملی یاسا بوو، پێشوازیی لێ دەکات.

«ڕۆحانی» لە درێژەدا وێڕای ئاوڕدانەوەیەک لەد سەرکەوتنی گەلی ئێران لە سێ بڕگەی گرینگی مێژوویی بزوتنەوەو شۆڕشی ئیسلامی، شەڕی داسەپاوو شەڕی ئابووریی دوژمنان، پێی داگرت: کەس نابێ لە دنیادا وای بۆ بچێت کە بە بایکۆت و شەڕی ئابووری دەتوانێ گەلی ئێران بفەوتێنێ.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە بەشێکی تری وتەکانی دا وێڕای ئاماژە کردن بە ڕووداوی داکەوتنی فڕۆکەکەی ئۆکرانیا لە ھەشتەمی ژانویەی ٢٠٢٠ لە گردوپەڕی تاران، وێڕای ھاودەردی دەربڕینی دووبارە لەگەڵ بنەماڵە داخدارەکانی ئەو کارەساتە، لە سەر دادگایی کرانی دادگەرانەی ھۆکارانی داکەوتنی فڕۆکەکەی ئۆکرانیا پێی داگرت.

سەرپەیڤ