کانونی دوھەم 07, 2021 20:11 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: دیموکراسیی ڕۆژئاوا سستەک و بێ بناغەیە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ئەمریکاو ھەڵکوتانەسەر بینای کۆنگرێسی ئەم وڵاتەی بە نیشانەی سست و بێ بناغە بوونی دیموکراسیی ڕۆژئاوایی زانی.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی پێنج شەممە وێڕای ئاماژە کردن بە ڕووداوەکانی شەوی ڕابردووی ئەمریکاو ھێرش کردنە سەر بینای کۆنگرێسی ئەم وڵاتە لە واشێنگتۆن وتیشی: ئەم ئاڵوگۆڕانە ئەوەی دەرخست کە سەرباری پێشکەوتنی زانست و پیشەسازی لە وڵاتانی ڕۆژئاوا، چەواشەکاری ھەروا بوونی ھەیە و کەسێکی «پۆپۆلیسم» لە ماوەی چوار ساڵ دا ئابڕووی وڵاتەکەی خۆی برد.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتیشی: کەسێکی ناساغ بە دەستەڵات گرتن لە ئەمریکا دا پەیوەندیی ئەم وڵاتەی لەگەڵ تەواوی دنیا تێک داو زەبرێکی قورسیشی ھەم لە وڵاتی خۆی و ھەم لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیاو فەلەستین و سووریاو یەمەن و تەواوی دنیا وەشاند.

ڕۆحانی ھیواداریی دەربڕی کە، ڕووداوەکانی کۆنگرێسی ئەمریکا ببێتە پەندو ئامۆژگارییەک بۆ تەواوی دنیاو بۆ ھەموو دەستەڵاتدارانی دواتری کۆشکی سپی کە ماوەی دوو حەوتەی دیکە دەستەڵات دەگرنە دەست.

 

سەرپەیڤ