کانونی دوھەم 11, 2021 22:33 Asia/Tehran
  • ویلایەتی: مەرجی گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ بەرجام ھەڵگیرانی بایکۆتەکانە

ڕاوێژکاری ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ کاروباری نێونەتەوەیی وتی: مەرجی گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ بەرجام ھەڵوەشاندنەوەی تەواوی بایکۆتەکانی ستەمکارانەی ئەو وڵاتە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.

«عەلی ئەکبەر ویلایەتی» ڕاوێژکاری ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ کاروباری نێونەتەوەیی  ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامیی ئێران دوای ڕێککەوتنەکە ناڤۆکییەکەی ساڵی ٢٠١٥ ھەر لەو مۆڵەتەی دیاری کرا بوو، بە گوێرەی بەڵنەکانی بە تاقمی پێنج کۆ یەک، چالاکییە ناڵۆکییەکانی بەرتەسک کردەوەو لەم کارەش دا درەنگی نەکرد، کەچی لە بەرامبەردا لایەنی ئەمریکییەکان بەشێوەیەکی بڕگەیی و قۆناغمەند بایکۆتەکانیان ھەڵدەگرت و لە ناکاویش  درێژیان دەکردەوەو لە کۆتاییش دا لێی کشانەوە.

ڕاوێژکاری ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ کاروباری نێونەتەوەیی وتیشی: ئەوەی گرینگەو جێگای مەخابن ئەمەیە کە سێ وڵاتی فەرەنساو ئاڵمانیاو بریتانیاش کە نوێنەری یەکێتیی ئەورووپان بۆ پەیڕەوکردنی فەرمانەکانی ئەمریکا بەرتەسکی زۆریان بۆ ئێران دروست کردو بە جۆرێک ناڕاستەوخۆ خەریکی بایکۆت کردنمان بوون، بەڵام ڕووسیاو چین ھەتا پێیان کرا یارمەتییان داین و بەڵێنەکانی خۆیانیان جێبەجێ کرد.

ویلایەتی وتیشی: بە سەرنجدانی وەھا پێشینەیەکی ئەمریکایەکی سەرسەری و بێ بەڵێن، دیارە ئێران مافی خۆیەتی بەرامبەر بە بەردەوام کردنی دانوستانەکان ڕەشبین بێت، ئەمە جیا لەوەی کە ئێران زیانی زۆری لێ کەوت و دەبێ بۆی قەرەبوو بکرێتەوە.

سەرپەیڤ