کانونی دوھەم 14, 2021 14:11 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: ھەڵکشانی لەسەدا ٥٦ی سەرمایەنانەوەی دەرەکی، نیشانەی شکست ھێنانی ئەوپەڕی گوشارە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی، ھەڵکشانی لەسەدا ٥٦ی سەرمایەنانەوەی دەرەکیی لە ناوچەکانی ئازادی وڵات دا بە نیشانەی شکست ھێنانی ئەوپەڕی گوشارو تیرۆریزمی ئابووری زانی.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی پێنج شەممە دوای خرانەگەڕی ٦٠ گەڵاڵەی ژێرخانی لە ناوچەکانی ئازادو تایبەتی ئابووری وتیشی: ڕێژەکان وا دەردەخەن کە ئێران خەریکی گۆڕینەوەی ناوچەکانی ئازادە لە ھاوردەکارەوە بۆ ناردنکاری بەرھەم و کاڵاکان و لەم بوارەش دا سەرکەوتوو بووە.

ڕۆحانی وێڕای پێداگرتن لە سەر گرینگایەتیی جێ و شوێنی ناوچەکانی ئازادی بازرگانیی تایبەتی ئابووری وتیشی: ناردەی کاڵاو کەل و پەل لەم ناوچانەوە بۆ دەرەوەی وڵات ژمارەیەکی نزیکەی ١٣٨ ملیارد دۆلارەو لە بەرامبەردا ھاوردەی ئێران لەم ناوچانەوە بە تێکڕایی ٤٧ ملیارد دۆلار بووە.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتیشی: لە ناوچەکانی ئازادی وڵات دا ھەڵکشانێکی لەسەدا ٥٦ی سەرمایەنانەوەی دەرەکیمان ھەبووە کە دیارە ئەمەش  نیشانەی شکست ھێنانی ئەوپەڕی گوشارو تیرۆریزمی ئابوورییە.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ئەمڕۆ بە شێوەی ڤیدیۆکۆنفرانس ٦٠ پرۆژەی ئابووری و ژێرخانیی لە ٦ ناوچەی ئازادو تایبەتی بازرگانیی وڵات دا خستەگەڕ.

سەرپەیڤ