کانونی دوھەم 14, 2021 21:37 Asia/Tehran
  • پێداگری لە سەر پەرە پێ دانی ھاوکاریی سەربازیی نێوان ئێران و کۆماری ئازەربایجان

باڵوێزی ئێران لە کۆماری ئازەربایجان و وەزیری بەرەڤانیی ئەم وڵاتە لە سەر پەرە پێ دانی ھاوکاریی دوولایەنەی نێوان ئێران و کۆماری ئازەربایجان پێیان داگرت.

«سەیید عەبباس موسەوی» باڵوێزی ئێران لە کۆماری ئازەربایجان ڕۆزی پێنج شەممە چاوی بە «زاکر حەسەنۆف»  وەزیری بەرەڤانیی ئەم وڵاتە کەوت و وێڕای پیرۆزبایی کردنی سەرکەوتنی کۆماری ئازەربایجان لە شەڕی ئەم دواییەی قەرەباغ، وتی: پەرە پێ درانی ھاوکاریی سەربازی لەنێوان دوو وڵات ھۆکارێکی گرینگە لە دابین کردنی ئاسایشتی ناوچەکە.

 وەزیری بەرەڤانیی کۆماری ئازەربایجانیش وێڕای ستایش کردنی داکۆکیی ئێران لە ھەڵوێستی ئەم وڵاتە لە شەڕی ئەم دواییەی قەرەباغ جەختی کرد لە سەر پەرە پێ دانی پەیوەندی و ھاوکاریی سەربازیی نێوان ھەردووک وڵات.

لە دانیشتنەکەدا ڕەوشتی ئێستای ھاوکارییە سەربازییەکانی نێوان ئێران لە کۆماری ئازەربایجان، ئاسۆی پەرە پێ دانی پەیوەندییەکان لە بوارەکانی سەربازی، تەکنیکی، ڕاھێنانی سەربازی  و پزیشکیی سەربازی و گرفتی ناوچەیی تاوتوێ کرا. 

سەرپەیڤ