کانونی دوھەم 15, 2021 19:08 Asia/Tehran
  • بەرپا کرانی قۆتاغی یەکەمی مەشقی «پێغەمبەری ئەعزەم(ص)ی ١٥»ی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی

قۆتاغی یەکەمی مەشقی «پێغەمبەری ئەعزەم(ص)ی ١٥» بە جێبەجێ کرانی ھەڵمەتی ئاوێتەی موشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ھێزی ھەوافەزای سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە ناوچەی گشتیی شۆرەکاتی ناوەڕاستی ئێران بەرپا کرا.

قۆتاغی یەکەمی مەشقی «پێغەمبەری ئەعزەم(ص)ی ١٥»ی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران  ڕۆژی ھەینی بە ڕەمزی «یا فاتیمەی زەھرا(س)» و ھاویشتنی بەرفراوانی موشەکەکانی باڵستیکی زەوی بۆ زەوی و ھەڵمەتی قڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان  لە ناوچەی گشتیی شۆرەکاتی ناوەڕاستی ئێران بەرپا کرا.

لەم قۆناغەدا کە بە ئامادە بوونی سەرداری سەرلەشکری پاسدار «حسەین سەلامی» فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، سەرداری سەرتیپ« ئەمیر عەلی حاجی زادە» فەرماندەری ھێری ھەوا فەزای سپاو کۆمەڵێک لە فەرماندەران و بەرپرسانی باڵای ھێزە چەکدارەکان بەرپا کرا، بە بەھرەوەرگرتن لە بەرەی نوێی موشەکە باڵستیکەکانی زەوی بۆ زەوی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ھێرشەی ئاوێتەی سەر بنکەی دوژمنی گریمانەیی و لەنێو بردنی تەواوی ئامانجە دیاری کراوەکان ئەنجامی گرتو

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە قۆتاغی یەکەمی مەشقی «پێغەمبەری ئەعزەم(ص)ی ١٥»ی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دوای ھەڵمەتی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە ھێرشبەرە بۆمب ھاوێژەکانی ھێزی ھەوافەزای سپا بۆ سەر قەڵغانی موشەکیی دوژمنی گریمانەیی و لەنێو بردنی تۆکمەوتەواوی ئامانجەکان، بەڕادەیەکی زۆر موشەکی باڵستیکی بەرەی تازە لە چەشنی زوڵفەقاڕ، زەلزال و دزفوڵیش بەرەو ئامانجە دیاری کراوەکان ھاوێژران و زەبرێکی قورس لە بنکەی گریمانەیی دوژمن کەوت. 

سەرپەیڤ