کانونی دوھەم 15, 2021 19:33 Asia/Tehran
  • پیشاندانی خواستی پۆڵایینی گەلی ئێران لە مەشقی  «پێغەمبەری ئەعزەم(ص)ی ١٥»

فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتی: خواستی پۆڵایینی گەلی ئێران لەمەڕ بەرەڤانی کردن لە بایەخە گرینگەکانیان بە ھەڵمەتی موشەک و خۆفڕەکان پیشان درا.

سەرداری سەرلەشکری پاسدار «حسەین سەلامی» فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی ھەینی لە پەراوێزی بەرپا کرانی قۆتاغی یەکەمی مەشقی «پێغەمبەری ئەعزەم(ص)ی ١٥»ی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەمڕۆ مەشقی ھاوبەشی موشەک و خۆفڕەکان لە ئەندازەیەکی بەربڵاو دا، مەشق و پرۆڤە کرا، وتیشی: پەیامی ئەم مەشقە دەستەڵت و خواستی لێبڕاوانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەرەڤانی کردن لە دەستەڵاتی نیشتیمانی، پاراستنی سەروەریی نیزامی پیرۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بایەخەکانی لە بەرامبەر دوژمنانی ئیسلام و ئێرانە.

سەرلەشکر سەلامی جەختی لەوەش کردەوە کە، بەکارھێنانی ڕادەیەکی زۆری خۆفڕی ھەڵمەتبەری نۆژەنکراو بە کۆنترڵ و بەرزەوفت و سیستێمی زیرەک لەمەڕ دۆزینەوەی ئامانج و پێکان لە پاڵ ھاویشتنی موشەکی باڵستیک و لەنێوبردنی ئامانجەکان بە تەفەڕنجێکی زۆرەوە لە قۆتاغی یەکەمی مەشقی «پێغەمبەری ئەعزەم(ص)ی ١٥»ی دیمەنگەلێکی شکۆمەندی لە ڕووی دەستەڵات و توانایی بەرپەرچدان و بەرەڤانیی ئێرانی ئیسلامییەوە خستە بەرچاو.

قۆتاغی یەکەمی مەشقی «پێغەمبەری ئەعزەم(ص)ی ١٥» بە جێبەجێ کرانی ھەڵمەتی ئاوێتەی موشەک و خۆفڕی ھێزی ھەوافەزای سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە ناوچەی گشتیی شۆرەکاتی ناوەڕاستی ئێران بەرپا کرا.

سەرپەیڤ