کانونی دوھەم 17, 2021 13:19 Asia/Tehran
  • وڵامی رێکخراوی وەزەی ئەتۆمیی ئێران بە بەیاننامەی سێ وڵاتی ئەوروپایی

ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران لە وەڵام بە سێ وڵاتی ئەورووپی لە بەیاننامەیەکدا جەختی کرد کە پرسی کارگەی بەرهەمهێنانی ئۆرانیۆمی ئاسنی لەگەڵ بەرهەمهێنانی سووتەمەنی پێشکەوتوو دوو پرسی لێک جودایە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران لە بەیاننامەیەکدا لە وەڵامی بەیاننامەی سێ وڵاتی ئەورووپی وتی: پرسی کارگەی بەرهەمهێنانی ئۆرانیۆمی  کانزایی کە لە مادەی چواری یاسای هەنگاوی ستارتیژیک بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان و پاراستنی مافی گەلی ئێران لە مەجلیسی شوورای ئیسلامی پەسەند کرا و پرسی بەرهەمهێنانی سووتەمەنی پێشکەوتوو ( سیلیساید) بۆ بەکارهێنان لە ڕاکتۆری لێکۆڵینەوەیی تاران ،  دوو بابەتی بەتەواوەتی جیاوازن.

ئەو بەیاننامەیە دەشڵێ: ئەو ڕێکخراوە هێشتا زانیاری پرسیارنامەی دارێژراوی کارگە ئۆرانیۆمی  کانزایی لە مادەی چواری یاسای نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکیی ڕادەستی ئاژانس نەکردووە کە ئەڵبەت دوای ئەنجامی کاری پێویست و لە کاتی خۆیدا ئەو کارە ئەنجام  دەدات.

ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران دەشڵێت: بەرنامەی بەرهەمهێنانی سووتەمەنی پێشکەوتوو (سیلیساید) هەر ئەو جۆرە کە لە ڕاپۆرتی دوایی ئاژانس هاتووە یەکەم جار زیاتر لە دوو ساڵ لەمەوپێش ڕادەستی ئاژانس کراوە و لەم ماوەیەدا لە چەند قۆناغدا زانیاری خراوەتە بەر دەستی ئاژانس.

شیاوی باسە سێ وڵاتی ئەورووپی ئەندامی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ڕۆژی شەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە کاردانەوە بە دەسپێکی ڕەوتی بەرهەمهێنانی ئۆرانیۆمی  کانزایی لەلایەن ئێرانەوە ڕایانگەیاند کە پاساوێکی بە بەڵگەوە بۆ بەکارهێنانی ئۆرانیۆمی  کانزایی لەلایەن ئێرانەوە بوونی نییە.

ئەو بەیاننامە بە هێنانە ئارای ئەو  بانگەشەیە  کە بەرهەمهێنانی ئۆرانیۆمی کانزایی دەتوانێت پاشهاتی سەربازیی هەبێت، بە بێ ئاماژە بە بەڕێوە نەبردنی بەڵێنەکانی خۆیان،  دەڵێ : ئێران بە پێی بەرنامەی هەنگاوی هاوبەش پێبەندی ئەوەیە کە بۆ ماوەی 15 ساڵ بەرهەمهێنانی ئۆرانیۆمی کانزایی و چالاکیی لێکۆڵینەوە لەو بارەوە ئەنجام نەدات.

ترۆئیکا داوایان لە ئێران کردووە کە ئەگەر دەیەوێت ڕێککەوتنی ناڤۆکی بپارێزرێت، ئەو چالاکییانە ڕابگرێت و بگەڕێتەوە سەر بەڵێنەکانی لەو ڕێککەوتنەدا.

 

سەرپەیڤ