کانونی دوھەم 17, 2021 16:05 Asia/Tehran
  • 6016 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون، 86 قوربانی کۆرۆنا

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 6016 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

 سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 86 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 56 هەزار و 803 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا یەک ملیۆن و 330 هەزار و 411 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا یەک ملیۆن و 119  هەزار و 137 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

سەرپەیڤ