کوژرانی 3 ئه‌ندامی ئه‌رته‌شی تورکیا له‌و وڵاته‌دا
تشرینی یه‌که‌م 03, 2015 16:47 Asia/Tehran
به هۆی هێرشی ئه‌ندامانی په‌که‌که بۆ سه‌ر کاره‌وانێکی سه‌ربازی له ستانی شرناخی تورکیا 3 که‌س کوژران.
به پێی ڕاپۆرتی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ی ماڵپه‌ڕی دیرله‌ر له زمان ڕاگه‌ینه‌ره‌کانی تورکیاوه له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی مین چێنراوه‌کان له سه‌ر ڕێگای تێپه‌ڕینی کاره‌وانه سه‌ربازییه‌کان له شارستانی "به‌یت شه‌باب" پارێزگای شرنا‌خ سه‌ربازێک کوژرا.به گوێره‌ی ئه‌م ڕاپۆرته له تێکهه‌ڵچوونی نێوان هێزه ئه‌منییه‌کان و تاقمێک له تیرۆریسته‌کان له ماردین، 2 سه‌رباز کوژران، 5 سه‌رباز و گوندنشینێکیش بریندار بوون.
ڕاپۆرته‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که ئه‌ندامانی په‌که‌که ئه‌مڕۆ شه‌ممه له جادده‌ی " تونجی ئێلی - پولومور" دوو سه‌ربازی ئه‌رته‌شی تورکیایان ڕفاند.
ئه‌رکانی ئه‌رته‌شی تورکیا له ئاگاداری نامه‌یێک دا رایگه‌یاند له ئۆپه‌راسیۆنی حه‌وته‌ی ڕابردووی فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی ئه‌م وڵاته، چه‌ند حه‌شارگه‌ی و هه‌ماری ته‌قه‌مه‌نی په‌که‌که له باکووری ئێراق ته‌قێنرایه‌وه.
تێکهه‌ڵچوونه‌کان له ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی و باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا له مانگی ژووئیه و پاش ته‌قینه‌وه له شاری پرسووس له ناوچه‌ی سنووریی تورکیا له‌گه‌ڵ سووریا و پاش خولێکی سێ ساڵه‌ی ئاگربڕ ده‌س پێ بوو.