تشرینی یه‌که‌م 03, 2015 17:43 Asia/Tehran
  • دەسخۆشی رۆژنامەیەکی تورکیا لە هەڵوێستی ئێران لە هەمبەر سووریا

رۆژنامەیەکی نەیاری دەوڵەتی تورکیا بە دەسخۆشی کردن لە یارمەتییەکانی ئێران و رووسیا لە کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتوەکان لە دەوڵەتی سووریا نوسی: ئەگەر لە سووریا هەڵبژاردن بەڕێوە بچێ سەدی 70ی خەڵک دەنگ بە بەشار ئەسەد دەدەن.

بە گوێرەی راپۆرتی ئیرنا،ماڵپەڕی"راست خەبەر" لە بابەتێک دا لە ژێر ناوی"جینایەتکاران و ڕەشەکوژەکان مافی ئەوەیان نییە چارەنووسی سووریا دیاری بکەن" نوسی: سەرۆک کۆمارەکانی ئێران و رووسیا لە ئاخافتنەکانی خۆیان دا لە نەتەوە یەکگرتووەکان جەختیان کرد بیانییەکان مافی ئەوەیان نییە ژیانی سیاسی بەشار ئەسەد دیاری کەن ئەوە گەلی سووریان کە دەبێ بڕیار بدەن بەشار ئەسەد بمێنێتەوە لە دەسەڵات دا یان بڕوا.
ئەو ماڵپەڕە وێڕای ڕەخنەگرتن لە پێکهێنانی گرووپە تیرۆریستییەکان و چەکدار کردن و ڕاهێنانیان لە لایەن وڵاتە رۆژئاوایی و ناوچەییەکانەوە وتی: ئەوان بانگەشەی ئەوەیان دەکرد بە تەمان دیموکڕاسی بۆ سووریا بە خەڵات بێنن.
ئەگەر سەرکردەکانی تیرۆریستان رێگە بدەن لە سووریا هەڵبژاردنی ئازاد بەڕێوە بچێ بڕوا بکەن بەشار ئەسەد دەتوانێ سەرووی پەنجا لە سەد تەنانەت حەفتا لە سەدی دەنگەکان بباتەوە.
راست خەبەر لە کۆتایی دا جەختی کردووە باسی مان و نەمانی ئەسەد لە سووریا باسێکی بێ بنەما و ناژیرانەیە.