ڕفێندرانی دوو لەشکەریی تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە
تشرینی یهکهم 04, 2015 07:46 Asia/Tehran
سوپای تورکیا تاقمی پەکەکەی بەڕفاندنی دوو سەربازی تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە تۆمەتبار کرد.
ئەرکانی گشتیی سوپای تورکیا ڕۆژی شەممە بە بڵاو کردنەوە بەیاننامەیەک ڕایگەیاند : ئەندامانی سەربە پەکەکە دوو هێزیان لە ناوچەیەک لەنێوان دوو پارێزگەی ڕۆژهەڵاتیی درسیم و ئەرزنجان لە ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە ڕفاندووە.سوپای تورکیا وتیشی :چەکداران دوای پێشگرتن لە پاسێک لە گەورە ڕێیانی نێوان دوو پارێزگەی درسیم و ئەرزنجان دوو سەربازیان ڕفاندووە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرەنسا لە ئەستەمووڵەوە سوپای تورکیا وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە دوو سەربازی ڕفێندراو کاتی ئەنجام دانی ئەرکەکانیان نەبوون، پێداگری کرد: ئۆپراسیۆنی بەربڵاوی هێزی ئاسایشی بۆ گرتنی هۆکارانی ئەم مرۆڤ ڕفێنی و ئازاد کردنی دوو سەربازەکە دەست پێکراوە.
هەرلەم حاڵەدا هەندێ میدیای تورکیا ڕایانگەیاند: پەکەکە دوو سەربازی تورک دوای ڕفێندران بەرەو ناوچەی کوێستانی نیزیک شاری پولومور لە پارێزگەی درسیم گواستوەتەوە.
ڕێککەوتننامەی ئاوبڕی نێوان دەوڵەتی تورکیا و پەکەکە دوای دووساڵ و نیو لە ژووئەنی ڕابردوو هەڵوەشێندرایەوە و تێکهەڵچوونی نێوان هێزی ئاساشی تورکیا و ئەندامانی پەکەکە لەباشووری ئەم وڵاتە دیسان دەست پێکرا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی میدیاکانی تورکیا لە خولی نوێی تێکهەڵچوونەکان لانیکەم 150 سەرباز و هێزی پۆلیس و نیزیک بە 1100 کەس لە ئەندامانی پەکەکە کوژراون.