درێژه‌ی شه‌ڕ وپێکدادان له‌باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا
تشرینی دووه‌م 25, 2015 09:05 Asia/Tehran
له‌ڕه‌وتیپه لامار کرانه‌سه‌ر باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا، سه‌ربازێکی تورک کوژرا.
به‌پێی ڕاپۆری هه‌واڵده‌ریی ئاناتۆلی، به‌رپرسانی تورکیا ڕایانگه‌یاند؛ له‌ڕه‌وتی هێرشی ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ی پۆلیس به‌دژ ئه‌ندامانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا(په‌که‌که) له پارێزگای شرنا‌خ له‌باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته، سه‌ربازێکی تورک کوژرا.به‌رپرسانی تورکیا هه‌روه‌ها هه‌واڵی کوژرانی پێنج ئه‌ندامی په‌که‌که له‌ئاکامی په‌لاماردرانی ستانی شرناخیان ڕاگه‌یاند.
پێشتر له ڕۆژی دووشه‌ممه‌شدا سه‌رچاوه ئاسایشییه‌کانی تورکیا باسی کوژرانی نۆ ئه‌ندامی په‌که‌که‌یان کردبوو له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته.
شه‌ڕ و پێکدادان له‌نێوان هێزی سه‌ربازی و پۆلیسی تورکیا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی په‌که‌که پاش ئاگربه‌سێکی یه‌کساڵ و نیویی له‌مانگی ژولای2015دا سه‌رله‌نوێ ده‌س پێ کرایه‌وه.
به‌قسه‌ی به‌رپرسانی تورکیا له‌و ماوه‌دا هه‌زاران که‌س له هێزه‌کانی په‌که‌که و نێزیک به200 که‌س له هێزه سه‌ربازی و پۆلیسییه‌کانی تورکیا کوژراون.