تورکیا بانگهێشتی نوێنه‌رانی سیاسی وڵاتانی ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی کرد
تشرینی دووه‌م 25, 2015 11:48 Asia/Tehran
به‌رپرسێکی حکومه‌تی تورکیا وتی که وه‌زاره‌تی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته نوێنه‌رانی سیاسی پێنج وڵاتی ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌کانی بانگهێشت کرد بۆ پاسدانیان له‌مه‌ڕ که‌وتنه خواری فڕۆکه‌ی جه‌نگیی ڕووسیا.
به‌پێی ڕاپۆری هه‌واڵده‌ریی رۆیته‌رز؛ باڵوێزان و نوێنه‌رانی وڵاتانی ئه‌مریکا، ڕووسیا، چین، فه‌ڕانسه‌و ئینگلیز پاش خرانه‌خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ری ڕووسی له‌سه‌رسنووری تورکیا‌و سووریا ، و کاردانه‌وه‌ی شیمانه‌یی مۆسکۆ به‌و ڕووداوه، سه‌رله‌ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا بانگهێشت کران.سوپای تورکیا ئیدیعای کردووه، به‌ر له‌وه‌ی فڕۆکه‌ی ڕووسی په‌لامار بدرێت چه‌ندین جار وشداریی دابوو له‌مه‌ڕ پێشێل‌کرانی سنووری ئاسمانیی تورکیا.
ئه‌وه له‌حاڵێکدایه که ڕووسیا، به‌زاندنی سنووری ئاسمانیی تورکیا به‌درۆ ده‌خاته‌وه.
ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵوو، سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیاش وتی که ئه‌و وڵاته بۆی هه‌یه کاردانه‌وه‌ی بێت به‌رامبه‌ر به‌زێندرانی سنووره ئاسمانییه‌که‌ی سه‌رباری وشدارییدانه به‌رده‌وامه‌کان.
داوودئۆغڵوو ئه‌و قسانه‌ی پاش که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌یه‌کی ڕووسی له‌لایه‌ن فڕۆکه‌ی جه‌نگیی تورکیا له‌سه‌رسنووری ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ سووریا، هێنایه ئاراوه.