شوبات 13, 2016 10:49 Asia/Tehran
  • چاوش ئۆغڵوو: فڕۆکەکانی عەرەبستان لە ئینجیرلیک جێگر دەکرێن

وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند لە داهاتویەکی نزیک دا فڕۆکە جەنگییەکانی عەرەبستان بۆ پێگەی ئینجیرلیکی تورکیا ڕادەگوێزرێن.

بە گوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی میللیەت چاپی تورکیا، مەولود چاوش ئۆغڵوو کە بۆ بەشداری کردن لە جڤینی نێودەوڵەتی داکۆکی لە سوریا سەردانی ئاڵمانی کردوە بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند:کاربەدەستانی عەرەبستان سەردانی پێگە سەربازییەکانی تورکیایان کردوە و فڕۆکەکانیان لە ئینجیرلیک جێگیردەکرێن.

ناوبراو وتیشی: کاربەدەستانی عەرەبستان ڕایانگەیاند ئەگەر پێویست بێ هێزی سەربازیش بۆ تورکیا بەڕێ دەکەین.

وەزیری دەرەوەی تورکیا جەختیشی کرد هیچ پلانێک بۆ دەربازبوونی هێزی سەربازی لە تورکیاوە بۆ نێو خاکی سوریا بۆ دەسوەردانی سەربازی لە ئارا دا نییە.

چاوش ئۆغڵوو وێڕای بە پێویست زانینی دەسوەردانی سەربازیی زەوینی لە سوریا وتی: ئەگەر بەرنامەیەکی لەم شێوەیە لە ئارا دابێ تورکیا و عەرەبستان و وڵاتانی دیکەش لەو ئۆپێراسیۆنە دا بەشداری دەکەن.