May 04, 2016 08:36 Asia/Tehran
  • درێژەی تێکهەڵچوونەکانی سوپای تورکیا و پەکەکە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە.

بە درێژەی تێکهەڵچوونەکانی نێوان سوپای تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستانی ئەو وڵاتە پەکەکە لە ناوچەکانی باشوری ڕۆژهەڵاتی تورکیا، ژمارێک لە هێزەکانی دوو لایەن کوژران و بریندار بوون.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئاناتۆلی لە میانەی هەڵمەتەکانی رۆژی سێ شەممەی سوپای تورکیا لە دژی پەکەکە لە شاری "چوکورجای" لە پارێزگای حەکاری، سەربازێک گیانی خۆی لە دەست دا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.

سەربازە بریندارەکان بە باڵەفڕ بۆ نەخۆشخانە بەڕێ کران.

دوو سەربازی دیکەش لە شەمدینان لە ئاکامی تەقەی ئەندامانی پەکەکە لە پێگەیەکی سەربازی کوژران.

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە دەسگیرکردنی ئەندامانی پەکەکە ،هەڵمەتی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بەپشتیوانی ئاسمانی لە هەر دوو ناوچەکە دا دەستی پێکردوە.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی سەرچاوە ئەمنییەکان، لە ئاکامی هەڵمەتی رۆژی سێ شەممەس سوپای تورکیا لە چەند پارێزگای باشوری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، 23 ئەندامی پەکەکە کوژران.

پێشوتر ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ژماری کوژراوەکانی پەکەکەی لە مانگی ژوئیەی 2015 ڕا زیاتر لە 5 هەزار و 359 کەس و ژماری کوژراوانی سوپای تورکیاشی 355 کەس ڕاگەیاندبوو.

لە کاتی هەڵوەشانەوەس ئاگربڕی دوو ساڵەی تورکیا و پەکەکە لە مانگی ژوئیەی رابردوو دا هێزە ئەمنییەکان هەڵمەتێکی بەرفراوانیان لە دژی ئەو گروپە لە ناوچەکانی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە دەست پێ کردوە.