گه‌ڵاڵه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پارێزڤانی یاسایی نوێنه‌ران له په‌رله‌مانی تورکیا په‌سه‌ند کرا
گه‌ڵاڵه‌ی AKP بۆ چاکسازی کاتی یاسای بنه‌ڕه‌تی تورکیا به مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شاندنی یاسایی نوێنه‌ران له پێ وشوێنگری یاسایی له کۆمیسیۆنی یاسای بنه‌ڕه‌تی په‌رله‌مان، په‌سه‌ند کرا.
گه‌ڵاڵه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌سانه‌ی یاسایی نوێنه‌ران له په‌رله‌مانی تورکیا په‌سه‌ند کرابه‌شی تورکیا- گه‌ڵاڵه‌ی AKP بۆ چاکسازی کاتی یاسای بنه‌ڕه‌تی تورکیا به مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شاندنی یاسایی نوێنه‌ران له پێوشوێنگری یاسایی له کۆمیسیۆنی یاسای بنه‌ڕه‌تی په‌رله‌مان، په‌سه‌ند کرا.به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌گێڕانه‌وه له ده‌یلی سه‌باح، ڕۆژی ڕابردوو گه‌ڵاڵه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنی حه‌سانه‌ی یاسایی نوێنه‌رانی په‌رله‌مان به ده‌نگی نهێنی نوێنه‌رانی پارتی دادوگه‌شه (AKP)، پارتی کۆماری گه‌ل (CHP) و پارتی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست (MHP) په‌سه‌ند کرا.
پارتی ده‌سه‌ڵاتداری AKP ڕۆژی 12ی ئه‌یپڕیڵ ڕه‌شنووسی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ی بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حه‌سانه‌ی یاسایی نوێنه‌ران له پێوشوێنگری یاسایی بۆ نووسینگه‌ی سه‌رۆکی په‌رله‌مان خسته‌ڕوو و 316 نوێنه‌ری AKP ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یان واژۆ کردبوو.
له ڕه‌شنووسی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌دا هاتووه: "تورکیا له حاڵی ئه‌نجامی گه‌وره‌ترین و به‌ربڵاوترین شه‌ڕ دژی تیرۆریزمه، له حاڵێکدا که هه‌ندێ له نوێنه‌ران پێش و پاش هه‌ڵبژاردن، چه‌ندین وته‌یه‌ک ده‌رده‌بڕن که پشتیوانی له تیرۆریزمه. ژماره‌یه‌ک له‌وان به شێوه‌ی پراکتیک یارمه‌تی تیرۆریستان ده‌ده‌ن و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌کی دیکه، خه‌ڵک بانگهێشتی توندوتێژی ده‌که‌ن."
ئه‌م گه‌ڵاڵه‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تییه به به‌ڵگه‌یه‌کی کاتی هه‌موار ده‌که‌ن تاکوو به‌م بۆنه‌وه حه‌سانه‌ی یاسایی 129 نوێنه‌ری په‌رله‌مان لاببرێت.
تا کۆتایی مانگی مارچ، ٤٣ نوێنەری CHP، ٤١ نوێنەری HDP، ٢٢ نوێنەری AKP و ٦ نوێنەریMHP به ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شاندنی حه‌سانه‌ی یاسایی به‌ره‌وڕووبوون. زۆربه‌یه‌ک له‌م نوێنه‌رانه زیاتر له یه‌ک دۆسیه‌یان هه‌یه.
یه‌که‌مین داواکاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌سانه‌ی یاسایی هاوپه‌یوه‌ند به ئه‌ندامانی HDP خرایه‌ڕوو که پشتیوانیان کرد له ڕاگه‌یاندنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) له دێسێمبێری 2015.