ئاب 25, 2016 15:32 Asia/Tehran
  • جان کەری: کوردەکانی سوریا دەگەڕێنەوە بۆ رۆژهەڵاتی فۆرات

سەرچاوە تورکییەکان دەڵێن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ هاوتا تورکەکەی باسی گەڕانەوەی شەرڤانە کوردەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەلی سوریای کردوە بۆ رۆژهەڵاتی چۆمی فورات.

هەواڵدەریی رۆیتەرز لە زمان چەند سەرچاوە لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا نووسی:جان کەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەیانیی ئەمڕۆ پێنج شەممە لەگەڵ مەولود چاوش ئۆغڵو هاوتا تورکەکەی خۆی بە تەلەفۆن قسەی کردوە.

بە قسەی ئەو سەرچاوانە کەری لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە دا وتویەتی هێزەکانی کوردی پاڵپشتی کراو لە لایەن ئەمریکاوە خەریکی پاشەکشەن بەرەو رۆژهەڵاتی چەمی فورات.

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و تورکیا هەروەها جەختیان کرد لەسەر درێژەی هاوکارییەکانی واشنتۆن و ئانکارا لە شەڕدژی تیرۆریستانی داعش لە عێراق و سوریا.

وەزیری دەرەوەی تورکیا رۆژی چوارشەممە بە هوشداری دان بە هێزە کوردییەکانی سوریا ڕایگەیاند: ئەگەر نەگەڕێنەوە رۆژهەڵاتی چەمی فورات بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەوان چ پێویست بێ دەیکەین.

جۆ بایدن  جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکاش کە ڕۆژی چوارشەمە سەردانی ئەمریکای کردوە لە دیداری بیناڵی ییڵدریم سەبارەت بە بوونی هێزە کوردییەکان لە ناوچەکانی باکوری سوریا و درێژەی پشتیوانی ئەمریکا لەوان وتی: ئەمریکا  بە هێزە کوردییەکانی سوریای وتوە نەچنە رۆژئاوای چەمی فوراتەوە.