ئاب 27, 2016 18:49 Asia/Tehran
  • حیجاب بۆ پۆلیسانی ئافرەتی تورکیا یاسایی کرا

تورکیا بۆ یەکەمجار ڕێگەی بە پاسه وانی ئافرەت دا تا سەرپۆش و حیجاب وەک بەشێک لە جل وبەرگی تایبەتی پولیس ده کاربٍێنن .

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فەرانسا، بەپێی بڕیارێکی نوێ کە ئەمڕۆ شەممە لە ڕۆژنامەی فەرمیی ئەو وڵاتە بڵاو کرایەوە، پۆلیسی ژنی تورکیا بەو مەرجەی ڕەنگی سەرپۆش و حیجاب لەبەرکردنەکەیان لەگەڵ جلی تایبەتیان یەکێ بێ، دەتوانن سەرپۆش لەسەر بکەن.

ئەو یاساو ڕێسایانەی لە ڕۆژنامەی فەرمیی تورکیادا بڵاو دەبێتەوە، دەکرێ دەسبەجێ جێ بەجێ ببن.

پارتی دەسەڵاتداری دادوگەشەی تورکیا دەمێکە هەوڵ دەدات  بەرتەسکییەکانی بەردەم ژنان لەمەڕ پۆشینی حیجاب لەببات.

تورکیا لە ساڵی٢٠١٠دا یاسای قەدەغەی حیجاب لە زانکۆکانی هەڵوەشاند.

لە ساڵی٢٠١٣ دا پۆششی ئیسلامی و حیجاب بۆ قوتابیانی کچ لە دامەزراوە حکومەتییەکان و لە ساڵی٢٠١٤دا حیجاب بۆ قوتابیانی خوێندنگەکانی دواناوەندی تورکیا مومکین بووە.

ڕەخنەگرانی ئەردۆغان هەردەم لە ناوبراو بەگلەیی بوون لەبەر لاوازکردنی کۆڵەکەکانی سێکۆلاریتەی تورکیا کە کەماڵ ئاتاتورک لە ساڵی١٩٢٣دا ڕۆی نابوو.

میدیاکانی لایەنگری حکومەتی تورکیا ئەوە بیر دێننەوە کە زۆرێ لە وڵاتانی ڕۆژاوایی دەمێکە کە ڕێگەیان بە ئەفسەرانی ژن داوە حیجاب لەبەر بکەن.