ئاب 28, 2016 10:31 Asia/Tehran
  • ئۆپراسیۆنی بەربڵاوی سوپای تورکیا لە پارێزگەی حەکاری بەدژی پەکەکە

سوپای تورکیا ئۆپراسیۆنی بەربڵاوی بە دژی بنکە ومەتەرێزی پەکەکە لە پارێزگەی حەکاری دەستپێکردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی ملیەت، پارێزگاری حەکاری ڕوژی یەکشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک  ئامانج لە ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیای پاکتاوکردنی ناوچە دەڕە جیک لە سنووری ئەم وڵاتە لەگەڵ ئێراق  لە بوونی  ئەندامانی پەکەکە ڕاگەیاند .

بەپێی دوایین هەواڵە بڵاوکراوەکان لەم ئۆپراسیۆنەدا کە بە فەرماندەیی ژنەرال مەتین  تەوەکول فەرماندەی لەشکری سێیەمی هێزی زەوینی سوپای تورکیا ئەنجام بوو ، زەبرێکی قورس لە پەکەکە کەوتووە .

شیاوی باسە  لە کاتی دەستپێکرانەوەی تێکهەڵچوونەکانی نێوان پەکەکە و هێزی دەوڵەتی تورکیا لە ژوئییەی ساڵی دووهەزاروپازدە تائێستا زۆرتر لە شەشسەد هێزی ئەم وڵاتە و هەروەها زۆرتر لە حەوت هەزار ئەندامی پەکەکە کوژراون.